به وێنه.. رێوشوێنی تووند له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا ببينه

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ ته‌قینه‌وه برۆسكل-ی پایته‌ختی ئه‌وروپایان هه‌ژاند، فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا رێوشوێنی تووندیان له فڕۆكه‌خانه‌كان گرته‌به‌ر و به ده‌یان سه‌رباز و پۆلیس گه‌یه‌نرانه فڕۆكه‌خانه و شوێنه گشتییه‌كان.
فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی سكه‌نده‌ناڤی، رێوشوێنی زۆر تووندی ئه‌منییان گرته‌به‌ر و چاودێرییه‌كی وردی رێگه‌كانی چوون و ده‌رچوون له فڕۆكه‌خانه‌كان وگه‌شتییاران ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی هێرش و ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌یه‌كی میترۆی برۆكسل كه داعش به‌رپرسیارییه‌تییكه‌ی گرته ئه‌ستۆ، تا ئێستا 34 كه‌س كوژران و زياتر له 150 كه‌سیش دیكه‌ش برینداربوون.





