یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانی ئه‌مڕۆی برۆكسل یاریزانێكی پرێمه‌ر لیگه‌

یانه‌ی نوریچ سیتی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

K24 ـ بڕۆكسێل

یەکێک لە قوربانییەکانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی بڕۆکسل، یاریزانێکی یانەی نۆریچ سیتی ئینگلیزییە.

یانەی نۆریچ سیتی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، دیۆمێرسی مبۆکانی یەکێکە لە قوربانییەکانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی زاڤێنتێم، بەڵام ئەو یاریزانە ٣٠ ساڵانە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە، تەنیا شۆک بووە و کاریگەری دەروونی خراپی بەسەردا بەجێماوە.

یانە ئینگلیزییەکە ئاشکراشیکردووە، ئێستا مبۆکانی گەڕاوەتەوە ماڵەوە و تەندروستی جێگیرە.

مبۆکانی هێرشبەرێکی کۆنگۆییە و بە شێوەی خواستن لە دینامۆ کیێڤی ئۆکراینییەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە گواستراوەتەوە ریزەکانی نۆریچ سیتی.