داواكری بەلجیكا: دوای ھێرشەكانی برۆكسل ماددەی كیمیایی دۆزراوەتەوە

"جیا لە دۆزینەوەی ماددەی کیمیایی لە ماڵی یەکێک لە گومانلێکراوەکاندا، ئاڵایەکی رێکخراوی داعش و بۆمبێکی چێندراویان دۆزیوەتەوە"

K24 – ھەولێر:

داواکاری گشتی بەلجیکا رایگەیاند، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا، ماددەی کیمیاییان لە دوای هێرشەکانی بڕۆکسل دۆزیووەتەوە.

داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "جیا لە دۆزینەوەی ماددەی کیمیایی لە ماڵی یەکێک لە گومانلێکراوەکاندا، ئاڵایەکی رێکخراوی داعش و بۆمبێکی چێندراویان دۆزیوەتەوە".

پێشتر شارل میشێل، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا رایگەیاندبوو، هەڵمەتێکی گەورەی پشکنین و بەدوا گەڕانیان بۆ چەند گومانلێکراو و داواکراوێک لەدوای هێرشەکانی بڕۆکسل دەستپێکردووە.

دوێنێ 22 ئاداری ھێرشێكی خۆكوژی و تەقینەوەیەك لە فڕۆكەخانەی برۆكسل روویاندا، دوای ماوەیەكی كەم تەقینەوەیەك لە میتڕۆنزیك بارگای سەرەكی یەكێتیی ئەوروپا روویدا، بەھۆی تەقینەوەكان، زیاتر لە 30 كەس كوژران و 200 كەس بریندرابوون، دوای ھێرشەكان پۆلیسی بەلجیكا رایگەیاند، یەكێك لە تەقینەوەكانی برۆكسل ھێرشی خۆ كوژی بووە.

دوای ھێرشەكان چرند وڵاتێكی ئەوروپا باری نائاسایان راگەیاند، پۆلیسی ئەو وڵاتە ھەڵمەتێكی گەورەی پشكنینی لە بەلجیكا دەستپێكردووە، پۆلیسی رایگەیاندووە، دوای تەقینەوەكان چەكی كلاشینكۆفیان دۆزیوەتەوە، كە پێدەچێت چەكداران تەقەیان پێكردبێت بەر لە تەقینەوەكان، دوای تەقینەوەكان داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەكان راگەیاند.