سوارێز له سه‌ركردایه‌تی ئۆرۆگوای بێبه‌ش ده‌كرێت

ئۆسكار تابارێزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ره‌تیده‌كاته‌وه ئاماژه‌ی كاپتنی بدات به لویس سوارێزی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا، به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له هه‌ڵبژارده‌كه‌یان.
سوارێز به‌هۆی سڕكرانی له‌لایه‌ن فیفاوه بۆ ماوه‌ی 9 یاری, دوای جامی جیهانی 2014 یه‌كه‌م یاری فه‌رمی خۆی به درێسی ئۆرۆگوای ئه‌نجام ده‌دات .
له ئێستاشدا سوارێز ئاره‌زوو ده‌كات ئاماژه‌ی كاپتنی ببه‌ستێت به‌تایبه‌ت دوای پێكرانی دیێگۆ گۆدین، به‌ڵام تابارێزی راهێنه‌ر نایه‌وێت ئه‌م كاره بكات و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌یبه‌خشێت به ئه‌ریڤالۆ ریوسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌تلاسی مه‌كسیكی.
ئه‌ریڤالیۆ ریوسی ته‌مه‌ن 34 ساڵان له هێلی ناوه‌راستی به‌رگری یاری ده‌كات و له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه ته‌واو پاڵپشتی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئێستادا له دیارترین یاریزانه‌كانی ئۆرۆگوای نییه و یارییه نێوده‌وله‌تییه‌كانیشی كه‌مترن له لویس سوارێز.