به‌منزیكانه چاره‌نووسی بێنزێما له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕانسا یه‌كلاده‌بێته‌وه

كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید هێشتا دووره له دووباره هاوڕێیه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی فڕانسا كه له ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كاریه‌كانه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی روسیا و هۆڵه‌ندا له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.
ئه‌م یاریزانه به‌ره‌سه‌ن جه‌زائیریه به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ماتیۆ ڤالبوێنا و دۆسیه‌ی له دادگا نازانێت كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆك فێدراسیۆنی فڕانسا نۆیل لۆگریت له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت " به‌ر له 15ـی مانگی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بێنزێما ده‌ده‌ین"، كه ده‌كاته كه‌متر له دوو مانگ له ده‌ستپێكردنی ركابه‌رییه‌كانی یۆرۆی 2016.
ئه‌م واده‌یه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رواری كۆتایی دادگای ڤێرسای فه‌ره‌نسا له بڕیاردانی كۆتایی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه و پێشبینی ده‌كرێت دۆخه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بێنێزما یه‌كلا ببێته‌وه.