ناتۆ ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل ئیدانه ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت به‌رگری له به‌هاكان ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی به‌لجیكا ده‌كات.
ناتۆ راشیگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵگه كراوه و دیموكراتییه‌كان پێویسته به‌یه‌كه‌وه له دژی ئه‌و رێكخراوه بجه‌نگن و سه‌رنجه‌كانییان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش چڕتر بكه‌نه‌وه.
ناتۆ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه ده‌كه‌ین".
باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌كه‌وێته برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا و هاوكات باره‌گای سه‌ره‌كی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و شاره‌یه.