به وێنه: 3 گومانلێكراوی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل
.jpg)
K24- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆهێزه‌كانی پۆلیسی به‌لجیكا، سیێه‌م گومانلێكراوی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسلییان ده‌ستگیركرد، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به و ناوی (نه‌جیم ئه‌لعه‌شروای)ه.
رۆژنامه‌ی (Lalibre) ی به‌لجیكی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ به‌یانی پۆلیسی به‌لجیكا له شاری ئه‌ندرلیخت، عشراویان ده‌ستگیركردووه كه گومان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دوو برای دیكه، به‌ناوه‌كانی خالید و ئیبراهیم ئه‌لبه‌كراوی، ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی دوێینی برۆكسل بن.
كامێراكانی چاودێری ناوفرۆكه‌خانه‌ی برۆكسل، دوێنێ وێنه‌ی هه‌ر سێ گومانلێكراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند دوو براكه له ته‌قینه‌وه خۆكۆژییه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.
نه‌جیم ئلعه‌شراوی، هاوڕێی نزیكی (سه‌لاح عه‌بدولسه‌لام)ی پلانده‌رێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی پاری پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بوو كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له برۆكسل ده‌ستگیركرا.
له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه و وێستگه‌یه‌كی میترۆی به‌لجیكا ، 34 كوژران و نزیكه‌ی 250 كه‌سیش برینداربوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)