مانچێسته‌ر یونایتد له ئه‌ستێره‌یه‌كی دۆرتمۆند نزیك ده‌بێته‌وه
مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكان له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی ئێمێریك ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری بۆروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی بۆ ریزه‌كانی.
سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایان كردووه مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت ئه‌م هێرشبه‌ره بباته ریزه‌كانی له‌پێناو رازیكردنی خۆزێ مۆرینیۆ كه ئاره‌زوو ده‌كات هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه به‌هێزبكات له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه.
له ئێستادا سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه یونایتد گه‌یشتوه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانه‌كه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئۆبامیانگ نه‌رێنی بووه و پێی راگه‌یاندوون نیازی هه‌یه بچێته ریزه‌كانی ریال مه‌درید.
مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه 75 ملیۆن یۆرۆ بخاته به‌رده‌م بۆروسیا دۆرتمۆند له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئۆبامیانگ.