زانیاری نوێ له باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل

K24 - هه‌ولێر:
جیا له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی برۆكسل، هه‌ریه‌ك له خالید و ئیبراهیم به‌كراوی، رۆڵییان له هێرش و په‌لاماره‌كانی ساڵی رابردووی پاریس‌دا هه‌بێت.
پۆلیسی به‌لجیكا، وێنه‌ی سێ پیاوی بڵاوكرده‌وه، كه دووانییان ته‌نها یه‌ك تاكه په‌نجه‌وانه‌یان له ده‌ستی چه‌پییان كردووه و له‌گه‌ڵ پیاوی سێیه‌م كه كڵاوێك له‌سه‌ر ناوه‌و چاویلكه‌ی له چاوكردووه و گومان ده‌كرێت نه‌جیم ئه‌لعه‌شراوی بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "لالیبر"ی به‌لجیكی، ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل، به تاكسی هاتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه.
شۆفێری تاكسییه‌ك، كاتێك ئه‌و وێنانه‌ی بینیوه به پۆلیسی گوتووه، ئه‌و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یاندووه‌ته فڕۆكه‌خانه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جانتاكانی ئه‌و سێ پیاوه زۆر له‌وه زیاتر بوونه كه له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش وایكرد پۆلیسی به‌لجیكا به‌دوای جانتای دیكه‌دا بگه‌ڕێت و له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیشدا، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر بۆمبی سێیه‌مدا بگیرێت و له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ته‌قینه‌وه‌كاندا، پووچه‌ڵبكرێته‌وه.
خالد به‌كراوی
هاووڵاتی به‌لجیكایه و دانیشتووی برۆكسلی پایته‌خته، ته‌مه‌نی 27 ساڵه و دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشتر ئه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌زانراوه كه په‌یوه‌ندی به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی به‌لجیكا، (خالید) به‌ناوی خوازراو یه‌كێك له شوققه‌كانی گه‌ڕه‌كی (فۆرست)ی له برۆكسلی پایته‌خت به كرێگرتووه، كه هه‌فته‌یه‌ك پێشتر له پێكدادانێكی چه‌كداریدا له‌و شوێنه، پۆلیسی به‌لجیكا كه‌سێكی چه‌كداری كوشت.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا، سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، تاوانباری سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی ساڵی رابردووی پاریس ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 4 مانگ، خۆی له‌و شوێنه حه‌شاردابوو.
گومان ده‌كرێت، به ناسنامه‌ی ساخته، شوقه‌یه‌كی له شارلرۆی باشوور به‌كرێگرتبێت و ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل، له‌وێ خۆیان حه‌شاردابێت، تا رۆژی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، له‌وێ مابنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "بیلجا"ی به‌لجیكی بڵاویكرده‌وه، (خالد) له ساڵی 2011، به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل، سزای پێنج ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به چه‌كێكی كلاشینكۆفه‌وه (AK-47) ده‌ستگیركرا.
خالید به‌كراوی، دوای ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل، به كه‌سێكی مه‌ترسیدار و "چه‌كدار" وه‌سفكرا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، كه په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كانی پاریسه‌وه هه‌یه.
ئیبراهیم به‌كراوی
هاووڵاتی به‌لجیكی و دانیشتووی برۆكسله، دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی له ده‌زگاكانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته هه‌یه و پێشتر به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی پۆلیس، به 9 ساڵ به‌ندكردن سزادراوه، به‌ڵام پۆلیس زانیاری نه‌بووه ئیبراهیم به‌كراوی په‌یوه‌ندی به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌بێت.
پۆلیس رایگه‌یاند، ئیبراهیم یه‌كێكه له‌و خۆكوژانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل خۆی ته‌قانده‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی "VRT"ی فه‌رمی رایگه‌یاند، ئه‌و دوو برایه له هێرشه‌كانی برۆكسل تێوه‌گلاون و په‌یوه‌ندییان به‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌وه هه‌یه، یه‌كێك له‌و دوو برایه‌ش له وێستگه‌ی میترۆی مالبیك له برۆكسل خۆی ته‌قانده‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، كه‌ناڵی "بی ئێ ئێم" بڵاویكرده‌وه، په‌نجه‌مۆری ئیبراهیم به‌كراوی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل ده‌ركه‌وتووه و په‌نجه‌مۆری خالیدیش له وێستگه‌ی میترۆ مالبیك.
نه‌جیم ئه‌لعه‌شراوی
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیی و ئه‌و وێنانه‌ی له كامێراكانی چاودێرییه‌وه گیراون، ئه‌و كه‌سه، به‌ر له روودانی ته‌قینه‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ برایانی به‌كراوی له فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل ده‌ركه‌وتووه، كه كڵاوێكی له‌سه‌ر ناوه‌و و چاویلكه‌شی له‌چاو كردووه.
ته‌نها دوای یه‌ك رۆژ له ته‌قینه‌وه‌كان، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی به‌لجیكا بڵاوییانكرده‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌لجیكا نه‌جیم ئه‌عه‌شراوییان له ناوچه‌ی ئه‌نده‌رلێخت ده‌ستگیركرد، به‌ڵام ده‌زگاكانی پۆلیس، ده‌ستگیركردنی (نه‌جیم)یان ره‌تكرده‌وه.
پێشتریش رۆژنامه‌ی "دی ئێچ"ی به‌لجیكی ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد و راگه‌یاند، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ی برۆكسل، نه‌جیم ئه‌لعه‌شراویی ته‌مه‌ن 25 ساڵانه، كه ئێستا خۆی حه‌شارداوه.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، ئه‌لعه‌شراوی به‌ناوی (سوفیان كه‌یال)، كه وه‌ك ناوێكی خوازراو به‌كاریهێناوه، برێك پاره‌ی بۆ (عه‌بدولحه‌لیم ئه‌باعود) ناردووه، كه پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی په‌لاماره‌كانی پاریسه و په‌یوه‌ندی به (سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام)ه‌وه هه‌بووه.
نه‌جیم له 18ی ئایار/ مایۆی 1991 له ناوچه‌ی شاربرێكی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له دایكبووه و له رۆژی 4ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015ه‌وه، پۆلیس به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
نه‌جیم له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێبمه‌ری 2015، هه‌ر به‌ناوی خوازراوی (سوفیان كه‌یال) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام و محه‌مه‌د بوقایدی جه‌زائیری ته‌مه‌ن 35 ساڵ، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌لجیكاوه له ناوچه‌ی فۆرێست كوژرا، توانیویانه سنووری نێوان نه‌مسا و هه‌نگاریا ببڕن.
شاره‌وانی شاربرێك ره‌تیكرده‌وه هیچ خێزانێك به‌ناوی (سوفیان كه‌یال) له‌لای ئه‌وانه‌وه تۆماركرابێت، به‌و پێیه‌ی كه خۆی له ناو ریزه‌كانی داعش به‌و ناوه ناساندووه.
نه‌جیم به یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌نرێت، كه له سه‌ره‌تاكانی 2012ه‌وه له به‌لجیكاوه روویان له سووریا كردووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ریزی رێكخراوه‌كانی داعش.
داواكاری گشتی به‌لجیكا داوایكردبوو، نه‌جیم به 15 ساڵ به‌ندكردن سزا بدرێت، یه‌كێك له دیارترین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كرابوو، به‌سه‌ربازكردنی ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانی خۆیه‌تی له ریزی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان 31 كه‌س كوژران و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.