هۆڵه‌ندا كونسوڵخانه‌ی خۆی له ئیسته‌نبوڵ داخست

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند: "به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی به شێوه‌یه‌كی كاتی" كونسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ له توركیا داخستووه.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا گوتی: "به‌هۆی ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستیی، كونسوڵخانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتیی داخستووه".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه له بێرت كۆندرز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا گواستووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "به لای ئێمه ئه‌منییه‌تی كارمه‌نده‌كانمان و ئه‌وانه‌ی دێنه كونسوڵخانه‌كه له پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه".
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه: "له كاتی چۆڵكردنی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه، نزیكه‌ی 40 كارمه‌ند له باڵه‌خانه‌كه‌بوونه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "به گوێره‌ی توانا ئه‌وان له باڵه‌خانه‌ی دیكه‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا گوتی: "له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی زانراو، ناتواندرێت لێدوان ده‌رباره‌ی سرووشتی هه‌ڕه‌شه و زانیارییه‌كان بدرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ئامۆژگاریی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد: "ئه‌وانه‌ی له گه‌وره‌ترین شاری توركیا (ئیسته‌نبوڵ)ن خۆیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كونسوڵخانه‌ی گشتیی هۆڵه‌ندا به دووربگرن".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ئیسته‌نبوڵ روویدا و به‌هۆیه‌وه به‌لای كه‌م 4 گه‌شتیاری بیانی كوژران و نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه: afp ، و: م.ح