نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له باره‌ی ریفراندۆم چی ده‌ڵێن؟
K24 – كه‌ركووك:
پێکھاتەکانی کەرکووك, لەسەر بڕیارەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆچوونی جیاوازییان ھەیە.
رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک – بەوەکالەت بۆ كوردستان24 گوتی: "ئێمه‌ی كورد ده‌مانه‌وێت به‌شداربین له‌و ریفراندۆمه گشتییه".
رێبوار تاڵه‌بانی گوتیشی: "چونكه یه‌كده‌نگین و كوردی كه‌ركووك و دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی جیاوازییه‌كی نییه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك زیاتر گوتی: "سنووری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئێستا پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی ده‌یپارێزێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نەجات حوسێن ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کوتلەی تورکمانی بۆ كوردستان24 گوتی: "پێویسته ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تی كورد سازانمان هه‌بێت و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان ببێت".
نه‌جات حوسێن گوتیشی: "له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی هه‌رێم یه‌كێك بۆ توركمان بێت و له 30% وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانیش بۆ توركمان بێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "واته هاوبه‌شی راسته‌قینه‌بین له‌م هه‌رێمه ئه‌و كاته ده‌توانین شتێك بڵێین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شێخ معه‌ن ئەلحەمدانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کوتلەی عەرەبی به كوردستان24 گوت: "بۆچوونی خه‌ڵك به‌لای ئێمه گرینگه، ئه‌گه‌ر ریفراندۆمه‌كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی دیموكراسی به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وا رێز له زۆرینه ده‌گرین".
شێخ معه‌ن ئه‌لحه‌مدانی گوتی: "به‌ڵام له‌هه‌ر بابه‌تێكی سیاسیی و یاسایی به گشتیی كه‌ركووك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پێویسته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بپارێزرێت به گشت پێكهاته‌كانییه‌وه".