به‌لجیكا: بۆمبه ترسناكه‌كه پووچه‌ڵكرایه‌وه
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
جێگری داواكاری گشتی به‌لجیكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوێنێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌ی به‌لجیكا، بۆمبێك پووچه‌ڵكرایه‌وه كه بۆ هێرشه‌كه ئاماده‌كرابوو، له هه‌موو بۆمبه‌كانی دیكه به‌هێزتر بوو.
ڤان لی، داواكاری گشتی به‌لجیكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد نه‌جیم ئه‌لعه‌شراوی، گومانلێكراوی سێیه‌م، كه ھێشتا ده‌ستگیر نه‌كراوه، بۆمبه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه جێهێشتبوو و گوتی: "ئه‌و بۆمبه‌ی ئه‌لعه‌شراوی جێیی هێشتبوو له هه‌موو بۆمبه‌كانی دیكه به‌هێزتربوو ".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بۆمبه‌كه له‌لایه‌ن تیمی ئه‌ندازه‌یی و شاره‌زایان پووچه‌ڵكرایه‌وه.
به‌هۆی په‌لامار و كرده‌وه خۆكوژییه‌كانی دوێنێی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، كه له‌لایه‌ن دوو برا به‌ناوه‌كانی ئیبراهیم و خالید به‌كراوی، 31 كه‌س كوژران و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
تا ئێستاش نه‌جیم ئه‌لشه‌عراوی گومانلێكراوی سێیه‌می ده‌ستگیرنه‌كراوه.