هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستیپێكرده‌وه‌

"به‌هۆی دزییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ رێی توركیا وه‌ستابوو"

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌رتی نه‌وت رایگه‌یاندووه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كاری دزییه‌وه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌مڕۆ له‌ توركیا وه‌ستابوو، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ رێی توركیاوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.  

پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز بۆ هەواڵ لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاندبوو: "بەهۆی دزییەوە هەناردەکردنی نەوتی "هەرێمی کوردستان" بە رێگەی بۆڕیی عێراق-تورکیا وەستاوە".

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەک لە بواری گواستنەوەی نەوت بە دەریا راشیگەیاند: "هەناردەکردنی نەوت بە رێگەی بۆڕیی نێوان عێراق و تورکیا بەهۆی دزییەوە لە ناوچەی سانلۆرفا لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان) وەستا".

بەپێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی بەندەری جەیهان دەکات و دواتر هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

لە کاتێکدا هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک کە بەغدا سەرپەرشتییان دەکات هێشتا وەستاوە.