فەرەنسا داوا دەكات رێوشوێنی توند بگیرێنە بەر لە ناوچەی شنگن

مانوێل ڤالس، رەخنەی لە وڵاتانی ئەوڕوپا گرت بەوەی پێویستە ھەوڵی زیاتر بدەن و پارەی زیاتر لە رێوشوێنەكانی دژ بە تیرۆرستان خەرج بكەن

K24 – ھەولێر:

فەرەنسا داوا لە پەرلەمانی ئەوڕوپا دەكات سنوری ناوچەی شنگن رێوشوێنی توند بگیرێنە بەر.

مانوێل ڤالس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا داوای لە پەرلەمانی ئەوڕوپا كرد رەزامەندی لەسەر ژمارەیەك رێوشوێنی دیكە دەرببڕێت وەك تۆماركردنی ناوی گەشتیاران لە سنورەكانی ئەوروپا و ناوچەی شنگن،  مانوێل ڤالس، رەخنەی لە وڵاتانی ئەوڕوپا گرت بەوەی پێویستە ھەوڵی زیاتر بدەن و پارەی زیاتر لە رێوشوێنەكانی دژ بە تیرۆرستان خەرج بكەن، ڤالس ئەو لێدوانانەی لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ جان كڵۆد، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوڕوپا لە برۆكسل راگەیاند. 

لە 22 ئەم مانگە سێ تەقینەوە لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا رویاندا، لە ئاكامدا زیاتر لە 30 كەس كوژران و 100 كەسی دیكەش برینداربوون، دوای تەقینەوەكان لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتەبەر، ھەریەك لە فەرەنسا و ئیتاڵیا سنورەكانیان داخست.