سەركردەیەكی گۆڕان: دەوڵەتی كوردی بەبێ پاڵپشتی لایەنەكان لاواز دەبێت
K24 – ھەولێر:
بارزانی رایدەگەیەنێت ئه‌مساڵ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەڵێت، دەوڵەتی كوردی بەبێ پاڵپشتی لایەنەكان لاواز دەبێت.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (ئه‌لمۆنیته‌ر) واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی دیاریده‌کات و ده‌ڵێت: "ئه‌مساڵ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
بارزانی له باره‌ی جیابوونه‌وه له عێراق و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا ده‌ڵێت: "جگه له سه‌ربه‌خۆیی هیچ رێگه‌یه‌کی دیکه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه".
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی كوردستان گوتی: " ئەو كەسانەی دەڵێن یەكێتیی دژی ریفراندۆمە بەھەڵەداچوونە، چونكە یەكێتیی لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم دایە".
سەعدی پیرە دەشڵێت: " ھەرچەندە پارتی و گۆران ئێستا لە رووی پەیوەندی سیاسییەوە لە کێشەیەکی ئاڵۆزدان بەڵام پێ دەچێت لە بارەی ریفراندۆمەوە هاوبۆچوون بن".
سابیر ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: " گەر هەموو لایەنەکان لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان نەبن ئەو دەوڵەتە کوردیەدا بمەزرێت پێگەی لاواز دەبێت".
سابیر ئیسماعیل گوتیشی: "بڕیارە هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ریفراندۆم لیژنەیەک لەسەر ئاستی هەموو حزبەکان بچێتە بەغدا بەڵام کات و ئەندامانی لیژنەکە دیاری نەکراون".