کارتەر: ئەوروپا پێویستی بە چڕکردنەوەی شەڕە لە دژی "داعش"
K24-هەولێر
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئاشتۆن کارتەر رایگەیاند هێرشەکانی برۆکسل بۆ ئەوروپای دەسەلمێنن کە پێویستی بەوەیە بێتە پاڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ چڕکردنەوەی شەڕ لە دژی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و سووریا".
ئاشتۆن کارتەر لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکا گوتی: "رووداوەکەی برۆکسل بۆ ئەوروپییەکانی زۆر روون دەکاتەوە، کە لەو کاتەی ئێمە هەڵمەتەکەمان لە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و سووریا و چەند ناوچەیەکی دیکە خێراتر دەکەینەوە، ئەوان (ئەوروپییەکان) پێویستیان بەوەیە هەوڵەکانیان خێراتر بکەن بۆئەوەی بێنە پاڵمان".
رۆژی سێشەممەی رابردوو دوو تەقینەوەی خۆکۆژیی فڕۆکەخانە شاری برکۆسل پایتەختی بەلجیکا کردە ئامانج و دواتر تەقینەوەیەکی دیکە هێڵی میترۆی لە شارەکە کردە ئامانج و بوونە هۆی کوژرانی 31 کەس و برینداربوونی دەیانی دیکە، هاوکات رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان راگەیاند.
ئەم رووداوانە دوای چوار رۆژ لە دەستگیرکردنی سەڵاح عەبدولسەلام لە بەلجیکا روویان دا کە گومان دەکرێت یەکێک بێ لە رێکخەرانی هێرشەکانی پاریس لە مانگی یازدەی ساڵی 2015.
سەرچاوە: CNN، ئا: ئا ، ف