بڕازیل نزیك بوو نێیمار له‌ده‌ست بدات

تووشی پێكان بوو، به‌ڵام..

نێیمار داسێلڤا بەهۆی پێکانەوە راهێنانەکانی دوێنێی هەڵبژاردەی بەڕازیلی تەواو نەکرد.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، نێیمار لە راهێنانەکاندا لە ماسوڵکەکانی هەستی بە ئازار کردووە و ناچار بووە راهێنانەکان تەواو نەکات.
بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی نیێیمار پزیشکی هەڵبژاردەکە پشکنینی بۆ کردووە، دواجار دەرکەوتووە پێکانەکەی سووکە و تەنیا ئازارێکی کەمە، به‌مه‌ش دەتوانێت بەشداریی یاریی نێوان بەڕازیل و ئۆرۆگوای بکات
کە لەمیانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانیی ٢٠١٨ رووبەڕوو دەبنەوە.
فێدراسیۆنەکەی بەڕازیل ئاشکرایکردووە، به‌هۆی مه‌ترسی پێكان یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆنا مه‌شقه‌كانی جێهێشتووه‌ به‌ڵام دوای دڵنیابوون له‌ پشكنینه‌كان به‌شداری مه‌شقه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌.