عێراق میوانداریی تایله‌ند ده‌كات
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌میانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی هاوبه‌شی مۆندیالی 2018 و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019 له ئێران میوانداریی تایله‌ند ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر، عێراق و تایله‌ند له تاران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه تایله‌ند له پێنج یاری به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می گرتووه و عێراقیش له چوار یاری خاوه‌نی 8 خاڵه و له خانه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه دێت.
سێ یاریزانی كورد له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د یاسین، ئوسامه ره‌شید و هه‌ردی سیامه‌ندن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ردی یه‌كه‌م یاریی نێوده‌وله‌تی به درێسی شێره‌كانی رافیده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌نجام بدات، كه بۆیه‌كه‌مجاره بانگهێشتی ریزی هه‌ڵبژارده‌كه كراوه.