كچه‌كانی ئۆباما خه‌ون به مێسییه‌وه ده‌بینن
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مێریكا كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا گه‌شتی ئارجێنتینی كرد، ده‌ڵێت كچه‌كانی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتین و یانه‌ی بارسێلۆنا بناسن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی "ئۆلێی" ئه‌رجه‌نتینایی ده‌ڵێت یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گه‌شته‌كه‌ی ئۆباما بینینی مێسییه.
سه‌رۆكه ره‌شت پێسته‌كه‌ی ئه‌مێریكا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی و لاوی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت" كچه‌كانم پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌م ده‌ناسن، به‌ڵام ئه‌مجاره ناسینی میسی له‌میانی ئامانجیه‌كانیانه و خه‌ونی پێوه ده‌بینن".
لیۆنێل مێسی به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئارجێنتین و له به‌ره‌به‌یانیشدا ده‌بنه میوانی چیلی له‌میانی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به مۆندیالی 2018.