وه‌زیرانی داد و ناوخۆی به‌لجیكا ده‌ستییان له‌كاركێشایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی به‌لجیكا بڵاوییانكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆی و دادی به‌لجیكا، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، به‌ڵام ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان قه‌بووڵ نه‌كراوه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌دوای لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، له باره‌ی ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌لجیكا به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، به‌رپرسانی به‌لجیكا، كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵوێستی "ناخۆش".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، توركیا ساڵی رابردوو، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌لجیكا، ده‌ستگیركردووه و راده‌ستی به‌لجیكای كردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌بووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش توركیا هۆشداری له باره‌ی توندڕه‌وی ئه‌و كه‌سه داوه‌ته به‌لجیكا.
ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌رپرسانی به‌لجیكا هۆشدارینامه‌كانی ئێمه‌یان پشتگوێخست كه پێمانگوتبوون ئه‌و كه‌سه یه‌كێك له چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز