ئۆباما: موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا نیشتمانپه‌روه‌رن

K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا توانای تێكشكاندنی داعشی هه‌یه و گوتی: "ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ش تێكده‌شكێنین".
ئۆباما له باره‌ی ئه‌و داوایانه‌ی له باره‌ی چاودێریكردنی گه‌ڕه‌كه موسڵماننشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، گوتی: "ئه‌م بیرۆكانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی جیاكاری له‌نێوان هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و كاره‌ش هیچ سوودێكی نابێت".
ئۆباما په‌سنی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: "یه‌كێك له هۆكاره‌كانی روونه‌دانی كاری تیرۆریستی زیاتر ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه و نیشتمانپه‌روه‌رن".
ئۆباما وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تێد كروز، كه له بنه‌ڕه‌تدا كوبییه گوتی: "هه‌ر ئێستا له وڵاتێك گه‌ڕاومه‌ته‌وه كه به هه‌مان شێوه چاودێری خه‌ڵك ده‌كات، كه هه‌مان ئه‌و وڵاته‌یه باوكی ئه‌و سیناتۆره لێی هه‌ڵاتووه و رووی له ئه‌مه‌ریكای ئازاد كردووه".
دوای ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، تێد كروز، كه یه‌كێكه له كاندیدانی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌و وڵاته، له دیبه‌یتێكدا داوایكردبوو، چاودێری گه‌ڕه‌كه موسڵماننشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كاری تێكده‌رانه و توندڕه‌وی بكرێت.