پارچه شكاوه‌كانی فڕۆكه‌یه‌كی مالیزی له مۆزه‌مبیق دۆزرانه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی مالیزیا و ئوسترالیا رایانگه‌یاند، چه‌ند پارچه‌یه‌كی شكاوی فڕۆكه‌یه‌كییان له كه‌ناراوه‌كانی مۆزه‌مبیق دۆزیوه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و پارچه شكاوانه هی ئه‌و فڕۆكه مالیزیه‌یه له مانگی ئاداری 2014 بێسه‌روشوێن بوو.
دارین چێسته‌ر، وه‌زیری ژێرخان و گواستنه‌وه‌ی ئوسترالیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، پارچه شكاوه‌كانی ئه‌و فڕۆكه مالیزییه‌ی له ئاداری 2014 بێسه‌روشوێن بووه، له كه‌ناروه‌كانی مۆزه‌مبیق دۆزراونه‌ته‌وه، ئێستاش بۆ پشكنین هێنراونه‌ته ئوسترالیا.
دارین چێسته‌ر گوتی: "له پكشنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و دوو پارچه‌یه هی فڕۆكه‌ی بۆینگ 777ه كه سه‌ر به هێلی فڕۆكه‌وانی مالیزیایه و پێده‌چێت هی فڕۆكه‌ی گه‌شتی ئێم ئێچ 370 بێت".
لیۆ تیۆنگ لای، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی مالیزیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و مادانه‌ی ئه‌و پارچانه‌ی لێدروستكراوه، له‌گه‌ڵ فڕۆكه مالیزییه‌كان یه‌كده‌گرینه‌وه.