گومانلێكراوی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس ده‌گه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا

K24 - هه‌ولێر:
پارێزه‌ری سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، گومانلێكراوی سه‌ره‌كی په‌لاماره‌كانی پاریس، رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره داوایكردووه به زووترین كات بگه‌ڕێندرێته‌وه فه‌ره‌نسا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو فرانسۆ مۆلان داواكاری گشتی پاریس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، به فه‌ره‌نسا، 3 مانگ ده‌خایه‌نێت.
سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، گومانلێكراوی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی رابردووی پاریس، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له ناوچه‌ی مۆلینبێكی سه‌ر به برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستگیركرا و ته‌نها دوو رۆژ دوای ده‌ستگیركردنی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل روویاندا، كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 34 كه‌س كوژران و 270 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.