به‌شار كیكی: هێرشی ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه بۆ ده‌ستپێكردنی رزگاركردنی مووسڵ
K24 – میحوه‌ری مه‌خموور:
به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ له میانه‌ی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 7 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان24 رایگه‌یامد هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای عێراق"لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه" بۆ رزگاركردنی مووسڵ.
به‌شار كیكی گوتی: "ئه‌وه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه بۆ ده‌ستپێكردنی رزگاركردنی مووسڵ"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ پشتیوانیكردن بوو".
ئاشكراشیكرد: "حه‌شدی نیشتمانی له‌به‌ر هۆكاری سیاسیی به‌شداریان پێنه‌كراوه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبیی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌شداریان له‌و شه‌ڕه‌دا كرد".