پوتین گاڵته له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
هیچ پاره‌ت له‌گه‌ڵ خۆت هێناوه؟
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ره‌خساندنێكی كه‌شێكی هاوڕێیانه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یان له كرملین، به پێكه‌نینه‌وه به جۆن كیری، وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "جانتایه‌كت هه‌ڵگرتبوو له‌وه ده‌چێت شتێكی گرنگی تێدا بووبێت".
پوتین وه‌ك توانجێك بۆ جۆن كیری گوتیشی: "له‌وه ده‌چێت شتێكی زۆر گرنگ له‌ناو جانتاكه‌ت هه‌بێت وا متمانه‌ت به‌كه‌س نییه له‌جیاتی تۆ هه‌ڵیبگرێت، له‌وانه‌یه پاره‌ی تێدابێت".
كیری له وه‌ڵامی پوتین گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت ئه‌و شتانه‌ت پێ نیشانده‌ده‌م كه له‌ناو جانتاكه‌دا هه‌یه و وابزانم زۆر دڵت پێی خۆشده‌بێت".
ئه‌مڕۆ 24ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2016، دوای 10 رۆژ له بڕیاره‌كه‌ی پوتین بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانی له سووریا، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته رووسیا و بڕیاره له‌ماوه‌ی داهاتوودا، گفتوگۆكانی جنێڤ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.