10 شار له جیهان به ده‌ست خراپترین قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆی ئۆتۆمبێڵ ده‌ناڵێنن
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نی‌ك كۆن پسپۆڕی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆی ئۆتۆمبێڵ له كۆمپانیای "تۆم تۆم" هۆڵه‌ندی كه تایبه‌تمه‌نده به ئاماده‌كردنی نه‌خشه و پێداویستییه‌كانی گه‌ڕیان: "شاری بانكۆك پایته‌ختی تایله‌ند" به ده‌ست خراپترین قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆی ئۆتۆمبێڵ له جیهاندا ده‌ناڵێنێت.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای "تۆم تۆم":
شاری ئیسته‌نبوڵ له توركیا به پله‌ی دووه‌م دێت.
مه‌كسیكۆ سیتی پایته‌ختی وڵاتی مه‌كسیك له پله‌ی سێیه‌مدایه.
مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له پله‌ی چواره‌مه.
شاری سانپتڕسبێرگ رووسیا له پله‌ی پێنجه‌مه.
بوخارست پایته‌ختی رۆمانیا له پله‌ی شه‌شه‌مه.
شاری چۆنگچینگ و شنگن و گوانزۆ و زۆهای له چین له پله‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م و نۆیه‌م و ده‌یه‌م دێن له جیهان كه به ده‌ست خراپترین قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆی ئۆتۆمبێڵ ده‌ناڵێنن.
سه‌رچاوه:arabic.cnn.com , و: م.ح