له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل پۆلیسی به‌لجیكا 6 كه‌سی ده‌ستگیركرد

K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی داواكاری فیدڕاڵیی رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی سێشه‌ممه‌ی رابردووی برۆكسل پۆلیسی به‌لجیكا دوێنێ شه‌ش كه‌سی ده‌ستگیركردووه.
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، نووسینگه‌ی داواكاری فیدڕاڵیی گوتوويه‌تی: "ئه‌و ده‌ستگیركردنانه له میانه‌ی پڕۆسه‌كانی پشكنینی پۆلیس له ناوچه‌ی شایربیك له باكوور و ناوچه‌ی جیتی له رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی برۆكسل ئه‌نجامدراون".
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه پاڵ ئه‌و گومانلێكراوانه ده‌ربكرێت، ورده‌كاری زیاتریش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بڕۆكسل روویاندا ئاژانسى ئه‌عماقى نزيك له رێكخراوى داعش بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى داعش به پشتێنى بۆمبڕێژكراوه و بۆمب و نارنجۆك په‌لاماره‌كانى برۆكسليان ئه‌نجامداوون.
داعش ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته سه‌ر وێستگه‌ى ميترۆى مالبيك، له لايه‌ن خۆكوژێكه‌وه و به پشتوێنێكى بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی به‌لجیكاش به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه 31 كه‌س كوژراون.