تیمێكی شوێنه‌وار گۆڕی شكسپیری نووسه‌ری شانۆی رووپێوكردووه
K24 – هه‌ولێر:
به به‌كارهێنانی ئامێرێكی هه‌ستكردن كه خۆڵ بڕ ده‌كات (رادار) گۆڕی شكسپیر نووسه‌ری به‌ناوبانگی بوارى شانۆیان له شارۆچكه‌ی ستراتفۆرد ئابۆن ئافۆن له به‌ریتانیا رووپێوكردووه.
ئاژانسی ئه‌سیۆشێتدپرێس له زاری كێڤین كۆلس سه‌رۆكی تیمی شوێنه‌وارییه‌كه گواستوویه‌تی و گوتی له كاتی رووپێوكردنی گۆڕه‌كه‌ی شكسپیر "ژاوه‌ژاوێكی سه‌یریان له كۆتایی سه‌ره‌كه‌ی" بۆ ده‌ركه‌وتووه.
كێڤین كۆلس زیاتر گوتی: "ئه‌نجامه‌كان پشتیوانی له‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن كه‌له‌ی سه‌ری شكسپیر له سه‌ده‌ی 18 دزراوه".
سه‌رۆكی تیمه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "قه‌ناعه‌تم زۆر زۆره كه كه‌له‌ی سه‌ری (شكسپیر) له كڵێسای سالووسی پیرۆز نییه"، (گۆڕه‌كه‌ی شكسپیر له نێو ئه‌و كڵێسایه‌دایه).
به‌ڵام پاتریك تایلۆر جێگری كڵێساكه گوتی: "به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو كه دووپاتیی دزینی كه‌له سه‌ره‌كه بكاته‌وه" ئه‌و قه‌ناعه‌تی به‌مه نییه.
پاتریك تایلۆر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بۆ دۆزینه‌وه و (زانینی ئه‌مه)، پلانێك نییه گۆڕه‌كه هه‌ڵبدرێته‌وه".
سه‌رچاوه: skynewsarabia.com ، و: م.ح