هاوسه‌رى نموونه‌يى له چاوى پياوانه‌وه كێيه
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا پياوان به دواى ژنانێكدا ده‌گه‌ڕێن، كه نموونه‌ى باڵا ژن و هۆكارى ئاسووده‌يى و هاوبه‌شى راسته‌قينه‌ى ژيان بن. پياوان چه‌ندێك به دواى جوانى و نه‌رمونيانى و خۆشڕه‌فتارى ژن‌دا ده‌گه‌ڕێن، هێنده‌ش به دواى ديوه شاراوه‌كانى ژيان و كه‌سايه‌تى ژن‌دا وێڵن.
ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى پياوان هه‌ميشه ده‌يانكه‌نه بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ر و هاوبه‌شى ژيانيان ئه‌مانه‌ن:
رێزگرتن بنه‌مايه:
رێزگرتن له هاوسه‌ر و به‌ديهێنانى خواست و خولياكانى ژن ده‌كاته په‌رى و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ژيان ده‌كاته دۆزه‌خ. رێزگرتن بنه‌ماى ژيانێكى به‌خته‌وه‌رانه‌يه. گرنگه به لاى پياوه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ى گوێى بۆ بگرێت و بايه‌خ به ديوى ناوه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌يان بدات.
راستبێژى و تواناى گفتوگۆ و رووكارى ده‌ره‌وه:
ژنى زيره‌ك و چوست و وريا، قسه‌زان و ئازا، خۆشڕه‌فتار و تێگه‌يشتوو، نموونه‌ى باڵاى ژنانه له لاى زۆرينه‌ى پياوان.
هه‌روه‌ها رووكارى ده‌ره‌وه‌ى ژن، ژنێك بتوانێت به خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندييه كه‌سييه‌كانى و رووكار و ئه‌ته‌كێته تايبه‌ته‌كانى هاوسه‌رى سه‌رسام بكات به كه‌سايه‌تى خۆى، خاڵى گرنگ و به‌هێزى سه‌ركه‌وتنى خۆى له ژيانى هاوسه‌رگيرى مسۆگه‌ر ده‌كات.
پێش هه‌موو شتێك دڵسۆزى:
گرنگه له ژيانى هاوسه‌ريدا، ژن و پياو هه‌ردووك به ئه‌ندازه‌ى يه‌ك و له يه‌ك زياتر دڵسۆزى بۆ يه‌ك بنوێنن. جوانى رووكار هێنده‌ى جوانى ناخ و هه‌بوونى دڵسۆزى بۆ ژن گرنگ نييه، گرنگ ئه‌وه‌يه ژنان بتوانن ده‌رفه‌ت له كيس نه‌ده‌ن و دڵسۆزى خۆيان بۆ هاوسه‌ره‌كانيان پيشانبده‌ن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته و پێويسته پياوانيش ئه‌و دڵسۆزييه‌يان تێدا بێت و پيشانى هاوسه‌ره‌كانيان بده‌ن.
داواكارييه تايبه‌تييه‌كان:
بۆ پياو گرنگه، كاتێك له ماڵ دێته ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵى دنياى ده‌ره‌وه ده‌بێت به ئاسووده‌يى و بێخه‌مى له ماڵ ده‌ربچێت و كاتێكيش گه‌ڕايه‌وه، هه‌موو خه‌مێكى ژيان له په‌ناى هاوسه‌ره‌كه‌يدا له ياد بكات، داواكارييه تايبه‌تييه‌كان به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنيان ئه‌سته‌مه و دووباره كردنه‌وه‌يان ره‌نگه ببێته هۆى بارگرانى رووحى و ده‌روونى بۆ پياوان، باشتر وايه له پێناو ئاسووده‌يى ماڵ و هێشتنه‌وه‌ى بنه‌ماى ئاشته‌وايى و په‌يوه‌ندى درووستى نێوان هاوسه‌ران، ژنان كه‌متر ئه‌و داواكارييه تايبه‌تييانه بخه‌نه‌ڕوو، به تايبه‌تى كاتێك ده‌زانن هه‌لومه‌رج هه‌موار نييه بۆ هێنانه‌دى خواسته‌كانيان.
قه‌ناعه‌ت:
له سه‌ره‌تاى ژيانى هاوسه‌ريدا، ژنان زۆرتر له پياوان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ رازيكردنى دڵى هاوسه‌ره‌كانيان، به‌ڵام دواى ماوه‌يه‌ك ئيدى ليستى درێژى داواكارى ريز ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌يه ره‌نگه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى پياوان دڵ‌سارد بن و به دواى په‌نايه‌كى ديكه‌دا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى بحه‌سێنه‌وه. ئه‌گه‌ر داواكارييه‌كان سه‌خت نه‌بوون و له تواناى پياوه‌كه‌دا هه‌بوو، جێبه‌جێيان بكات، ئاساييه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گيرفان و بارى دارايى پياوه‌كه نه‌گونجا باشتر وايه ژنان قه‌ناعه‌تيان هه‌بێت و نه‌بنه مايه‌ى تێكچوونى شيرازه‌ى ژيانيان.