سوپای عێراق هه‌نگاوی یه‌كه‌می رزگاركردنی مووسڵی له‌ میحوه‌ری مه‌خموور ده‌ستپێكرد

داعش بۆ خۆپاراستنیان لە بۆردوومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان نەوتی رەش دەسوتێنێن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/03f245d7-76fe-49c0-8176-3cfd7a3790c2/GIWER.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

پەیامنێری (كوردستان 24) ھێمن حسین دەڵێت، شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی داعش بەردەوامی ھەیە، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بە چڕی داعش بۆردومان دەكەن داعش كوژرا و برینداری زۆریان ھەیە.

ھەروەھا پەیامنێرمان لە بەرەكانی شەڕ لە میحوەری سوڵتان عەبدوڵڵا لە مەخمورگوتیشی: ھێزەكانی عێراق ھەنگاو بەھەنگاو دەڕۆنە پێشوە تیمێكی ئەندازیاری لە پێشەوەی ھێزەكانە بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبانەی كە داعش دایناون، ھێزەكانی پێشمەرگە لە ئامادە باشییدان گەر سوپای عێراق پێوستی بە ھاوكاری پێشمەرگە ھەبێت.

ھەروەھا دەشڵێت: داعش بۆ خۆپاراستنیان لە بۆردوومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان نەوتی رەش دەسوتێنێن، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان نەسڕ و گێیارە بە سەختی بۆردوومان دەكەن.

پەیامنێری(كوردستان24) گوتیشی: ئامێری پەیوەندییەكانی چەكدارانی داعش تێكەڵ بە ئامێرەكانی پێشمەرگەبووە، بە گوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی نێوانی چەكدارانی داعش لە رێگەی ئامێری پەیوەندییەوە، داعش ژمارەیەكی زۆری كوژرا و برینداریان ھەیە.