رامۆس تووشی پێکان بوو
K24- هەولێر
سێرخیۆ رامۆس بەهۆی پێکانەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهێشت.
رامۆس لە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا کە بە گۆڵیک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات، لە نیوەی یەکەم لە پشتی تووشی پێکان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و یاریگەی بەجێهێشت.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاندووە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ رامۆس کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهێشت و گەڕایەوە مهدرید، بۆ ئەوەی پشکنین بۆ پێکانەکەی بکرێت و چارەسەر وەر بگرێت.
بەرگریکارەکەی ریال مەدرید ناتوانێت لە یاریی دووەمی دۆستانەی لاڕۆخا لە بەرامبەر رۆمانیا یاریی بکات، ترسیش هەیە نەتوانێت لە یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەشدار بێت، کە هەفتەی داهاتوولە یاریگەی کامپ نوو ئەنجام دەدرێت.