به وێنه.. له‌م وڵاته ده‌بێ كرێی گۆڕه‌كه‌شت بده‌ی

K24 - هه‌ولێر:
له گواتیمالا، كه وڵاتێكی ئه‌مه‌ریكای لاتینییه و ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشووری، هه‌ر كه‌سێك ده‌مرێت، ده‌بێت كه‌سوكاره‌كه‌ی كرێی گۆڕه‌كه‌ی بده‌ن، ئه‌گه‌رنا هیچ شوێنێك بۆ ناشتنی نابێت و شاره‌وانی ئه‌و وڵاته ده‌یگوازێته‌وه بۆ گۆڕی به كۆمه‌ڵ.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ لاشه‌ی مردووان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن زبڵ و پاشماوه له زه‌رفی نایلۆن ده‌كرێت و له‌سه‌ر یه‌ك كۆده‌كرێنه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كرێی گۆڕه‌كانییان نه‌دراوه.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یل، بڵاویكردووه‌ته‌وه، لاشه‌ی هه‌موو ئه‌و مردووانه له گۆڕه‌كانییان ده‌رده‌هێنرێت كه كه‌سوكاره‌كه‌ی ناتوانن كرێیان بۆ بده‌ن و له شوێنی ئه‌وان، ئه‌و لاشانه‌ی تێدا ده‌نێژرێن كه توانایان هه‌یه كرێكه بده‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)