یورۆپوڵ: داعش ستراتیژییەتی نوێ بەرامبەر ئەوروپا بەكاردێنێت
K24 - ههولێر:
ڕێكخراوی داعش دوای شكستەكانی بەرامبەر پێشمەرگە و لەدەستدانی رووبهرێكی زۆر، ئێستا ستراتیجییەتی نوێ بەكاردێنێت و ھێرشەكانی بردووەتە ناوجەرگەی ئەوروپا.
پۆلیسیی ئهوروپا ناسراو به یورۆپۆل دەڵێت زیاتر لە 5 ھەزار ھاوڵاتی ئەوڕوپی چوونەتە سوریا و عێراق بۆ پەیوەندیكردن بە داعش و بەشێكیان لەمانە گەڕاونەتە وە ئەوڕوپا. پێشینیش دەكات ھێرشی دیكەی بەمزووانە بۆ سەر ئەوڕوپا بكرێت. ھاوڵاتییانی ئەوڕوپاش نیگەران لە ھەڕەشەكانی داع ش بۆ سەر ئەوروپا.
ئەوەی ئێستا ترسناكترین ھەڕەشەی تیرۆرستییە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا و بەلانیكەم لە شەش مانگی ڕابردوودا ئەوڕوپا ڕووبەڕووی بووەتەوە. ڕێكخراوی داعش ستراتیجییەتێكی نوێی ھەیە ئەویش بردنی شەڕە بۆ ئەوڕوپا. ئێستا ئەوروپا بەساوەوەختێكی گرینگ و ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و پێویستە ھەوڵەكانمان چڕكەینەوە بۆ كەمكردنەوەی ئەو ھەڕەشانە.
یورۆپوڵ دەڵێت زیاتر لە 5 ھەزار ھاوڵاتی ئەوڕوپی چوونەتە سوریا و عێراق بۆ پەیوەندیكردن بە رێكخراوی داعش. ژمارەیەكیان لەمانە گەڕاونەتەوە ئەوڕوپا. زۆر زەحمەتە ھەموویان بەیەكەوە چاودێری بكەین و بیانناسینەوە. بۆیە ئەوڕوپییەكان ھەست بە نائارامی دەكەن.