ههڵوێستی ئهمهریكا له بارهی ریفراندۆم
K24 - ههولێر:
بهرپرسێكی وهزارهتی دهرهوهی ئەمهریکا رایدەگەیەنێت واشنتۆن وەکو بەشێک لە عێراق، پشتگیریی لە ھەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەش نین جارێ قسە لەسەر ریفراندۆمی باشووری کوردستان بکەن، چونكه هێشتا هیچ ههنگاوێكی كردهیی بۆ نهنراوه.
سەبارەت بەوەی ھەرێمی کوردستان ھەتا کۆتایی ئەمساڵ و پێش ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو، پلانی هەیە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدات، مارك تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، گوتی: "ئەمریکا وەکو بەشێک لە عێراق، پشتگیریی لە ھەرێمی کوردستان دەکات".
تۆنهر هەروەها گوتیشی: "بێگومان ئەمریکا پشتگیریی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان دهكات کە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش ھەیانبووە، بەڵام ئەوان ئامادە نین قسە لەسەر پڕۆسەی سیاسی، یان پڕۆسەی ریفراندۆم بکەن کە ھێشتا نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە".
چەند رۆژێک لەمەوبهر، لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری توركی، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان بەنیازە تا کۆتایی ساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدات.