كاتی یارییه‌كانی داهاتووی به‌رازیل و ئارجه‌نتینا بزانه
جیهان
پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشوور
هه‌ڵبژارده‌ی برازیل
پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینا
تۆپی پێ
K24 ـ هه‌ولێر
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌رێكی دیكه له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا به‌رێوه بچێت.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له كات 12:00ـی شه‌و به كاتی كوردستان ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتیناش هه‌ر له هه‌مان كات و شه‌ودا، میوانداریی بۆلیڤیا ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور، له 10 هه‌ڵبژارده پێك دێت، تا ئێستا 5 یاریی به‌رێوه چووه، هه‌ڵبژارده‌ی ئیكواردۆر به 13 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، ئۆرگوایش به 10 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت. هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، پاراگوای و ئارجه‌نتینا هه‌ریه‌كه‌یان 8 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌كانی سێیه‌م تا پێنجه‌م دێن.