فێدرێر به ڕووداوێكی سهیر پاشهكشهی له پاڵهوانییهتیی میامی كرد
K24 ـ ههولێر
رۆجێر فێدرێری تێنسزانی سویسرایی بەهۆی پێکانی ئەژنۆی پاشەکشەی خۆی لە پاڵەوانییەتی تێنسی میامی راگەیاند بە گوتەی خۆی لە کاتی سەرشوشتنی کچە جمکەکانی تووشی پێکان بووە و لە شوێنی ئەو ئۆراسیۆ سیبویاسی ئارجێنتینایی رووبەڕووی خوان مارتن دێل پۆترۆ دەبێتەوە.
فێردرێر له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی چیرۆكی رووداوهكهی خۆی دهگێرێتهوه و دهڵێت: نازانم بە تەواوەتی چی روویدا بوو، لە خەو هەڵسام و هەستم کرد ئەژنۆم تەواو نییە، بەڵام وابزانم بەهۆی سەرشوشتنی کچە جمکەکانم بوو، چونکە بیرمە ئەوکاتەی لە گەرماو بووم، خۆم سوڕاند و گوێم لە دەنگێک بوو لە ئەژنۆم هات، دواتر کە چوومە باخچەکەی ماڵەوە، هەستم کرد ئەژنۆم تەواو نییە و سەردانی پزیشکم کرد و پشکنینی بۆم کرد، پێی راگەیاندم کە دەبێت نەشتەرگەریم بۆ بکرێت.
فێدرێر دهشڵێت: من بەم هەواڵە دڵخۆش بووم کە دوای ٧ هەفتە و چەند رۆژێک دەتوانم دووبارە دەست بە یاریکردن بکەمەوە، بەڵام لە راستیدا من بە بیستنی هەوالەکە دڵتەنگ بووم، چونکە ناتوانم بەشداریی میامی بکەمەوە.
فێدرێری تهمهن 34 ساڵان، له ئێستادا به كۆكردنهوهی 7,695 خاڵ له ریزبهندی سێیهمی باشترین تێنسزانانی جیهان دێت.