به ڤیدیۆ.. ئۆروگوای رێگه‌ی له سه‌ركه‌وتنی به‌رازیل گرت
K24 ـ هه‌ولێر
به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ له میانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئۆرگوای رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یاریگه‌ی ئارینا پێرنامبوكۆ له شاری ڕیسیف میوانداریی ئۆرگوای كرد.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، هێشتا خوله‌كێك به‌سه‌ر یارییه‌كه تێپه‌ڕی نه‌كرد بوو، كاتێك دۆگڵاس كۆستا یاریزانی بایرن میونشن تۆڕی گۆڵی ئۆرگوای هه‌ژاند.
دواتر له خوله‌كی 26ـی یارییه‌كه، نێیمار دان سیلڤا تۆپێكی جوانی به ئاراسته‌ی ریناتۆ ئۆگه‌ستۆ بۆ نێو ناوچه‌ی سزای ئۆرگوای نارد، ریناتۆش یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی خۆی تۆمار كرد. هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی كرده خاوه‌نی دووه‌مین گۆڵ.
له خوله‌كی 31 هێرشبه‌ری ئۆرگوایی ئیدینسۆن كاڤانی جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه و به لێدانێكی به‌هێز تۆڕی سامبای هه‌ژاند.
هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا لویس سوارێز كه له دوای مۆندیالی 2014ـی به‌رازیله‌وه له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دووركه‌وتبۆوه، له‌م یارییه‌دا به دیارییه‌ك گه‌ڕایه‌وه، كاتێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌می یارییه‌كه، له خوله‌كی 48 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای یه‌كسان كرده‌وه.
به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه دوو یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆنا و نێیمار و سوارێز گره‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد بوو كه هه‌ر لایه‌كیان براوه‌ی یارییه‌كه بن ده‌بێت ئه‌ویتریان هه‌مبه‌رگرێك بۆ ئه‌ویتریان بكرێت، به‌ڵام به هۆی یه‌كسانبوونی یارییه‌كه هیچ كامێكیان گره‌وه‌كه‌یان نه‌برده‌وه.