بۆفۆن: چارەنووسی مۆراتا بە ریال مەدریدەوە بەستراوە

هێشتا دیار نییە لە یۆڤێنتۆس دەمێنێتەوە یان نا

K24- هەولێر

جیالویجی بۆفۆن پێیوایە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی هیچی پێناکرێت، ئەگەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر گێڕانەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ ریزەکانی سوور بێت.

جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەبارەی داهاتووی مۆراتا لەگەڵ یانەکەی دەڵێت 'هیچ کەسێک هیچی پێناکرێت، ئەگەر ریال مەدرید سوور بێت لەسەر ئەوەی بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی، ئەوا هیچ شتێک ناکرێت، بۆیە مانەوەی ئەو هێرشبەرە لە یۆڤی بە ویستی ریالەوە بەستراوەتەوە'.

مۆراتا لەوەتەی هاوینی 2014 لە ریزەکانی ریال مەدریدەوە گواستراوەتەوە ئیتاڵیا، لەگەڵ یۆڤی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی ڤیسێنتی دیل بۆسکی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی و بەپێی بەندێکی گرێبەستەکەی، یانە ئیسپانییەکە دەتوانێت بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ بیگەڕێنێتەوە مەدرید.