تێر شتیگن ناڕازییە

داوای ماوەی یاریکردنی زیاتر دەکات

K24- هەولێر

ئاندرێ تێر شتیگن رەتیدەکاتەوە لە ماوەی یاریکردنی ئێستای رازی بێت و داوای خولەکی یاریکردنی زیاتر دەکات.

ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کە لەم وەرزە لە گشت یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکات، لەبارەی ماوەی یاریکردنییەوە دەڵێت 'من لە ماوەی یاریکردنم رازی نیم، راستە لەم وەرزە 25 یاریم کردووە، بەڵام ئەگەر ئەم ژمارەیە بە ژمارەی یارییەکانی ئەم وەرزە بە گشتی بەراورد بکەیت، ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە زۆر نییە، من ناڵێم ژمارەی یارییەکان کەمە، بەڵام لە ئاس ویستی منیش نییە'.

هەروەها گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەڵێت 'من ئارەزوو دەکەم هەموو سێ رۆژ جارێک یارییەک ئەنجام بدەم، ئەمە ویستی من و ویستی براڤۆشە، من لە کلاسیکۆی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید یەدەگ دەبم، ئەمەش بە دڵی من نییە'.

لەم وەرزە کلاودیۆ براڤۆ و تێر شتیگن بە نۆرە یارییەکان دەکەن و براڤۆ لە لالیگا و تێر شتیگن بەشداریی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و چامی شای ئیسپانیا دەکات.