تۆمسۆن و كاری خاوه‌نی زۆرترین هه‌ڵدانی سیانیین
ستیڤن كاری و كلای تۆمسۆنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكا 578 سیانییه خاڵی سه‌ركه‌وتوویان تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش زیاتره له تۆماری 14 تیپی به‌شدار له خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكا.
له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ریه‌كه له كاری و كلای به‌ته‌نیا توانیویانه سیانی له زیاتر 14 تیپی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی تۆماربكه‌ن، له‌نێویشیاندا هه‌ریه‌كه له تیپه‌كانی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز و لۆس ئه‌نجلۆس لیكه‌رز و میامی هیت و ئۆكلاهۆما سیتی ده‌بینرێن.