زانيارى سه‌يروسه‌مه‌ره كه تا ئێستا له باره‌ى كۆرياى باكووره‌وه نه‌تزانيوه
K24 – هه‌ولێر:
به گشتيى جيهانيان جگه له وێنه‌كانى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، شتێكى ئه‌وتۆ له باره‌ى ورده‌كارى ژيانى كۆرياييه‌كانه‌وه نازانن، جاروباريش له ئاژانسه‌كانى هه‌واڵدا ده‌نگۆى له‌سێداره‌دانى ئه‌فسه‌رانى سوپا و تاقيكردنه‌وه‌ى بۆمب و چه‌كه داهێنراوه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌بيستين، به‌ڵام به گشتيى چى رووده‌دات..
1.گه‌وره‌ترين ياريگاى تۆپى پێ:
گه‌وره‌ترين ياريگاى تۆپى پێ ناكه‌وێته به‌رازيله‌وه و له ئه‌وروپاش نييه، به‌ڵكو له كۆرياى باكووره. ئه‌و ياريگايه له 150 هه‌زار بينه‌رى هه‌يه.
2.ماريخوانا:
له كۆرياى باكووردا ماريخوانا رێگه پێدراوه و له ليستى داووده‌رمانى ره‌سمييدا تۆماركراوه و قه‌ده‌غه نييه.
3.سيستمى زوچيه:
له 2009دا كۆرياى باكوور ده‌ستبه‌ردارى سيستمى شيوعيه‌ت بوو، سيستمێكى نوێى بۆ حوكمڕانى به ناوى زوچيه راگه‌ياند. ئه‌و سيستمه نوێيه له‌سه‌ر بنه‌ماى وته‌يه‌كى سه‌رۆك داڕێژراوه، كه ده‌ڵێت: مرۆڤ سه‌روه‌رى هه‌موو شتێك و بڕيارده‌رى هه‌موو شتێكه. جه‌ماوه‌رى گه‌ل سه‌روه‌ر و رێبه‌رانى شۆڕشن.
4.دۆزينه‌وه‌ى ئه‌سپى ئه‌فسانه‌يى:
له 2012دا، زانايانى شوێنه‌وارى كۆرياى باكوور حه‌شارگه‌يه‌كيان دۆزيه‌وه كه ده‌گوترێت په‌يكه‌رى ئه‌سپى ئه‌فسانه‌يى قۆچدارى تێدا بووه.
5.جياوازى چينايه‌تى:
له‌سه‌ر بنه‌ماى دڵسۆزييان بۆ رژێمى ده‌سه‌ڵاتدار، له كۆرياى باكووردا 51 چينى كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌ن.
6. مۆديلى سه‌رتاشين:
خه‌ڵكى كۆرياى باكوور، له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مۆديله‌كانى قژيان بۆ ده‌ستنيشانكراوه و 28 شێوازى دياريكراو هه‌ن و ده‌بێت به يه‌كێك له‌و 28 شێوازه قژيان چاك بكه‌ن.
7. كۆچ به‌ره‌و باشوور:
له ماوه‌ى 60 ساڵى رابردوودا زياتر له 23 هه‌زار هاووڵاتى كۆرياى باكوور به‌ره‌و كۆرياى باشوور كۆچيان كردووه و له‌و ژماره‌يه ته‌نيا دوو كه‌سيان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كۆرياى باكوور.
- فاتووره‌ى بێ به‌رامبه‌ر:
له ساڵى 1974دا سه‌رۆكى كۆچكردووى كۆرياى باكوور، كيم ئيل سۆنگ، هه‌زار ئۆتۆمبێلى له جۆرى ڤۆڵڤۆ له سويد كڕى، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌كه‌يانى نه‌داوه.
9.شارێك بۆ نيشته‌جێكردنى باشوورييه‌كان:
له ده‌يه‌ى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا، كۆرياى باكوور شارێكى جوانى له‌سه‌ر سنوورى كۆرياى باشوور درووستكرد، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى باشوورييه‌كان رابكێشێت و به‌ره‌و ئه‌وێ كۆچ بكه‌ن.
- ساڵنامه‌ى كۆرياى باكوور:
له كۆرياى باكووردا ساڵى زاينى و هه‌تاوى و مانگى بوونيان نييه و كاريان پێ ناكرێت، ساڵنامه‌ى فه‌رمى كۆرياى باكوور، تايبه‌ته به له‌دايكبوونى دامه‌زرێنه‌رى وڵاته‌كه، كيم ئيل سۆنگ و به‌و مانايه‌ش بێت 2016ى جيهان له كۆرياى باكووردا به‌رامبه‌ره به ساڵى 105.