نێیمار لە هەڵبژاردەی بەڕازیل دوورکەوتەوە

بۆ کلاسیکۆ خۆی ئامادە دەکات

K24- هەولێر

نێیمار داسێلڤا بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە ناتوانێت بەشداریی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.

نێیمار لە یاریی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە بەرامبەر  ئۆرۆگوای، کە هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجامی 2-2 بەرامبەربوون، لە خولەکی 63 کارتێکی زەردی وەرگرت و بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی، ناتوانێت لە یاریی رۆژی سێشەممە بەرامبەر پاراگوای یاریی بکات.

نێیمار بەهۆی ئەو کارتە زەردەوە زووتر دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و بۆ یاریی کلاسیکۆ زیاتر پشوو دەدات، کە رۆژی شەممەی داهاتوو یارییەکە لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت.

جگە لە نێیمار، داڤید لویزیش ناتوانێت بەشداریی بەرامبەر پاراگوای بکات و ئەویش کارتە زەردەکانی کەڵەکەبووە.