كۆرتوا باس له داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ چێڵسی ده‌كات
تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی چێڵسی بووه‌ته ده‌نگوباسی گه‌رمی رۆژنامه‌كان به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی گۆڵپارێزه‌كه له یانه‌ی چێڵسی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی داهاتووی، كۆرتوا ده‌ڵێت" له راستیدا نازانم چی روو ده‌دات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هێشتا سێ ساڵ له گرێبه‌سته‌كه‌م ماوه له‌گه‌ڵ چێڵسی، داهاتووم ته‌نیا له‌ده‌ست خۆم نییه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین له داهاتوو چی رووده‌دات".
هاوكات كۆرتوا دووپاتیده‌كاته‌وه مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌هێزتره، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه زۆربه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده له ئاستێكی به‌رزترن به پێچه‌وانه‌ی مه‌شقه‌كان بلوز كه زۆربه‌ی جار چه‌ندین یاریزانی لاو له‌گه‌ڵ یانه‌كه مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.