بۆچى ژاپۆنى و كۆريايى و چينييه‌كان به يه‌ك ده‌چن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه پرسيارى زۆر كه‌سه، كاتێك سه‌يرى هاووڵاتييانى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى كۆرياى باشوور و باكوور و چين و ژاپۆن ده‌كه‌يت، له يه‌كدييان ناكه‌يته‌وه و بۆ وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌ش، چه‌ند بۆچوونێكى جياواز هه‌ن.
هه‌ندێك له توێژه‌رانى ره‌چه‌ڵه‌كناسى له‌و بڕوايه‌دان سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌لانه له يه‌ك ره‌چه‌ڵه‌ك و به‌ره‌بابن و مێژوويان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئيمپراتۆره كۆنه‌كانى چين و هه‌ندێكى ديكه‌ش له‌و بڕوايه‌دان، هه‌مان ژينگه و هه‌مان شێوازى خواردن، هۆكارى سه‌ره‌كى به‌يه‌ك چوونى ئه‌و گه‌لانه‌ن.
خۆراك و شێوازى ئاماده‌كردنى، رۆڵێكى گرنگى له گۆڕ‌انى شێوه‌ى رووخسارى ژاپۆنييه‌كان هه‌يه و توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ كه له باره‌ى جياوازى سيستمى خۆراكى ده‌ريخستووه، به‌كارهێنانى خواردنى ئه‌مريكايى له لايه‌ن ژاپۆنييه‌كانه‌وه به ئه‌ندازه‌يه‌كى دياريكراو، كاريگه‌رى له‌سه‌ر رووخسارى نه‌وه‌ى نوێى ژاپۆنييه‌كان درووستكردووه.
كه‌واته هۆكاره‌كان به شێوه‌يه‌كى گشتيى ئه‌مانه‌ن:
*له يه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كن.
*ژينگه‌يان هاوشێوه‌يه.
*يه‌ك سيستمى خۆراكييان هه‌يه.