بان كى مون گه‌يشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكرا.
بڕياره دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر، بان كى مون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ بان كى مون، به ياوه‌رى شاندێك كه سه‌رۆكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌رۆكى بانكى گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى ياوه‌ريان ده‌كرد، سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبوويه‌وه.
له هه‌رێمى كوردستاندا، بان كى مون له باره‌ى ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران و پرسه هه‌نووكه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى كۆده‌بێته‌وه.