فرانسوا ئۆلاند: ئەوروپا لە ژێر ھەڕەشەدایە

"توانیمومانە بە سەر كەوتووی زۆربەی گومانلێكراوانی ھێرشەكانی بەلجیكا و فەرەنسا دەستگیربكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كەسانی دیكە ماون كە مایەی ھەڕەشەن لە سەر ئەوروپا"

K24-هەولێر

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند گومانلێكراوانی سەركیی ھەردوو ھێرشی برۆكسل و پاریسمان دەستگیركردوون بەڵام كەسانی دیكە ماون كە ھەڕەشەن بۆ سەر ئەوروپا.

فرانسوا ئۆلاند راشیگەیاند: "توانیومانە بە سەركەوتوویی زۆربەی گومانلێكراوانی ھێرشەكانی بەلجیكا و فەرەنسا دەستگیربكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كەسانی دیكە ماون كە ھەڕەشەن بۆ سەر ئەوروپا".

فرانسوا ئۆلاند ئەم لێدوانانەی لە میانی پێشوازیكردن لە شیمۆن پێریس، سەرۆكی پێشووی ئیسرائیل راگەیاند.

لە 13 تشرینی دووەمی 2015 چەند تەقینەوە و ھێرشێك لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجامدران، لە ئاكامدا زیاتر لە 130 كەس كوژران و 300 كەسی دیكەش برینداربوون، دواتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان راگەیاند،   هاوکات فەرەنسا باری نائاسایی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند.

لە 22 ئاداری ئەمساڵدا، بەھەمان شێوە سێ تەقینەوە لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا ئەنجامدران، لە ئاكامدا 31 كەس كوژران و نزیکەی 300 كەسیش برینداربوون، دوای تەقینەوەكان چەند گومانلێكراوێك دەستگیركران، هاوکات داعش بەھەمان شێوەی تەقینەوەكانی پاریس، بەرپرسیارێتی خۆی لە ترقینەوەکانی برۆكسل راگەیاند.

سەرچاوە: AP