زانيوته كه‌له‌م ئه‌م سوودهشى هه‌يه
K24 هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى ( Baby Center ) كه تايبه‌ته به رێنمايى كردنى نه‌خۆشييه‌كانى خانمان و منداڵان، بڵاويكردووته‌وه، كه‌له‌م يه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندين مادده‌ى ڤيتامين، پڕۆتين، ئاسن، مه‌گنسيۆم و كالسيۆم...هتد، هه‌ر بۆيه سوودى هه‌يه بۆ زۆرێك له نه‌خۆشيه‌كانى شێرپه‌نجه و ده‌ركردنى مادده ژههراوييهكانى له‌ش.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، جيا له هه‌موو ئه‌و سوودانه سوودێكى ديكه‌شى تايبه‌ت بۆ ئه‌و خانمانه هه‌يه كه به ده‌ست ئازاره‌كانى مه‌مك له‌كاتى شيردان به منداڵه‌كانيان ده‌ناڵێنن، به‌جۆرێك ده‌توانن له رۆژێكدا دووجار گه‌ڵاى كه‌له‌م له‌سه‌ر مه‌مكه‌كان دابنێن له به‌يانيان و ئێواراندا، به‌مجۆره هه‌ست ده‌كه‌ن، ئێش و ئازارى مه‌مكه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.