كۆشكی نیاوەران كە كۆشكی دوا شای ئێران بووە بووەتە شوێنەوارێكی باھاداری ئێرانییەكان

خەڵكێكی زۆر تامەزرۆی بینینی دیمەنەكانی ناو كۆشكەكەن، 10 ساڵ كار لەم كۆشكە كراوە تا دروست كراوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/11704220-0800-4d57-a1e3-0d368f882317/Iran%20Palace.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

كۆشكی نیاوەران كە كۆشكی دوا شای ئێران بووە بووەتە شوێنەورێكی گرنگ لە ئێران، كۆشكەكە شێوازێكی ھاوچەرخی ھەیە.

 خەڵكێكی زۆر تامەزرۆی بینینی دیمەنەكانی ناو كۆشكەكەن، 10 ساڵ كار لەم كۆشكە كراوە تا دروست كراوە، سەرەتا بۆ میوانە تایبەتییەكانی شای ئێران بەكار ھاتووە، دواتر لە لایەن خانەوادەی شا كراوەتە شوێنی حەوانەوە، بنەماڵەی شارەزای پەھلەوی دوایین ساڵەكانی خۆیان لەم كۆشكە بەسەر بردووە.

كۆشكی نیاوەران، كە دەكەوێتە باكووری شاری تاران، ماڵی دوا شای ئێران رەزا شای پەھلەوی و خانەوادەكەی بووە، كۆشكەكە وەك خۆشترین ھەوارگەی گەشتیاری بەكار ھاتووە لە لایەن پادشاكانی ئێران لە سەدەی 19 رەزا شای پەھلەوی لە دوا ساڵەكانی حكومكڕانی زۆر بە سەرسوڕھێنەر فراوانی كردووە.

كۆشكی نیاوەران لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی ئێرانی موحسین فروغی دروستكراوە، كۆشكەكە شێوازێكی ھاوچەرخی ھەیە، سەرەڕای شێوازو نەخشە ئیسلامییەكان، ئێستا لە كۆشكەكە بەشێك لەو كەلو پەلانە ماون كە شا بەكاری ھێناون، لەگەڵ ئەو دیارییانەی پێشكەشی كراون، وەك ئەو باولە زێڕینەی كە لەلایەن ریچارد نیكسۆنی سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا لە ساڵی 1973 پێشكەشی كراوە.

یەك لە گەنجینە بەھادارەكانی ئەو كۆشكە بریتییە لە بوونی فەرشێكی دەستچن كە وێنەی چەندین كەسایەتی جیھانی لەسەرە، وەك ئەلێكسەندەری گەورەو ھێنری پێنجەمی پاشای ئینگەلتەراو ناپلیۆن

گەشتیاریارێك لە بارەی ئەو كۆشكەوە دەڵێت: نەخشو نیگارەكان و ئەندازیارییە تەلارسازییەكەی پڕن لە وزە، ھەست بە زیندوێتی دیمەنەكان دەكەیت و سروشتی كارە ھونەرییەكانی ئێرانییەكانت دێنێتە بەرچاو".

رووبەری ئەم كۆشكو باخانە 11 ھێكتارە و كۆشكە تایبەتییەكە 9 ھەزار مەتر چوارگۆشەیە، ھەروەھا لە كۆشكەكەدا كتێبخانەیەكی گەورەو مۆزەخانەیەكی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكانی شا ھەن، دوو ئۆتۆمبێلی رۆلس رۆیس لە پێشەوە داندراون، لەگەڵ چەند مۆتۆرسیكلێك و چەند ئۆتۆمبێلیێكی كارەبایی.