به‌شار ئه‌سه‌د فيدراڵيه‌ت بۆ رۆژئاواى كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د ره‌تيكرده‌وه، رازى بێت به سيستمى فيدراڵى بۆ كورد له سووريادا و رايگه‌ياند، ئه‌وه وه‌هم و خه‌ياڵه و شه‌ڕ له پێناو هه‌موو بستێكى سووريا ده‌كه‌ين.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى چاپى لوبنان، به‌شار ئه‌سه‌د گوتى: هه‌ر زه‌ڕه‌يه‌كى خاكى سووريا به‌رگرى لێده‌كه‌ين، چونكه ئه‌وه موڵكى گه‌لى سووريايه. هيچ ئيمكانيه‌تێك و ده‌رفه‌تێك بۆ باسكردن و هاتنه‌دى پرسى دابه‌شكردنى سووريا نييه.
گوتيشى: ئه‌و بانگه‌شه‌يه هيچ نرخێكى نييه، به‌ڵام له باره‌ى داخوازى هه‌ندێك له سه‌ركرده كوردييه‌كانه‌وه، يان ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سانه تووشى وه‌هم بوون، يان ئه‌وه‌تا هيچ له باره‌ى راستينه‌ى مێژوويى كورد له سووريا نازانن.
هه‌روه‌ها گوتى: دواى شكستهێنانى پيلانگێڕى ده‌ره‌كى كه سوورياى كرده ئامانج، ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌به‌رهێنان له پرسى كورددا بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ر ناكه‌ون.
به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و ناوچه كورديانه‌ى سيستمى فيدراڵييان راگه‌ياندووه، ژماره‌ى كوردانى ناوچه‌كه ده‌گاته 23 له سه‌دا، هه‌ربۆيه داواكارييه‌كه‌يان له وه‌هم زياتر نييه.