توێژینه‌وه‌یه‌ك: چوونه سه‌ر كار به ئۆتۆمبێڵ كێشی له‌ش زیاد ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی روونیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنی رێگایه‌كی چالاك بۆ چوونه سه‌ر كار بۆی هه‌یه جیاوازییه‌كی گه‌وره ده‌رباره‌ی زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وبوون له نیوه‌ی ته‌مه‌ن دروستبكات.
دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یان هه‌زار كه‌سی گرتووه‌ته‌وه، توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی: "به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به پێ یان به پایسكل یان هۆكاره گشتییه‌كان(پاس) ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 40 ساڵ زیاتره و به ئۆتۆمبێڵ ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان، كێشیان زیاتر ده‌بێت و رێژه‌یه‌كی زیاتر چه‌وری له لاشه‌یان وه‌رده‌گرن".
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له بڵاوكراوه‌ی (لانسێت بۆ نه‌خۆشی شه‌كره و زانستی رژێنه‌كان" بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران ده‌ڵێن: "ئه‌وانه‌ی به پاسكیل ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان كێشیان كه‌متره، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ر په‌یوه‌ندیی به دابه‌زینی و كێش و چه‌وری له له‌ش هه‌بووه".
ئێلین فلێنت گه‌وره توێژه‌ران له كۆلیژی له‌نده‌ن بۆ ته‌ندروستی و پزیشكیی كه‌مه‌ره‌یی گوتی: "ده‌زانین راهێنانه وه‌رزشییه‌كان مرۆڤ له قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌پارێزێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موومان به زه‌حمه‌تی ده‌بینین وه‌رزش بكه‌ینه به‌شێك له ژیانی جه‌نجاڵیمان".
له رێی e-mail ئێلین فلێنت بۆ خزمه‌تگوزاری (Reuters Health) زیاتر گوتی: "ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له كاتی هاتووچۆی رۆژانه‌یان ده‌توانن چالاكیی لاشه‌یی ئه‌نجامبده‌ن به شێوه‌یه‌كی گه‌وره كێشیان كه‌مده‌بێته‌وه و باری ته‌ندروستیان زۆر له‌وانه باشتر ده‌بێت كه به ئۆتۆمبێڵ هاتووچۆده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی ئه‌مریكا بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان و پارێزگاریكردن لێیان: "یه‌ك له‌سه‌ر سێی پێگه‌یشتوان به ده‌ست قه‌ڵه‌وییه ده‌ناڵێنن و ته‌نها نزیكه‌ی 18% به پێ یان به پایسكل ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان".
له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا، توێژه‌ران داتاكانی دامه‌زراوه‌ی (بایۆبانك) به‌رتیانیان به‌كارهێناوه كه تایبه‌ته به نزیكه‌ی 157 هه‌زار به‌ریتانی كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندان، داتاكانیش له نێوان ساڵی 2006 تا ساڵی 2010 كۆكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: Reuters، و: م.ح